گێتی
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی پەنابەران دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
بەڵێنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ کۆتایهێنان بە دۆسییەی ئەو پەنابەرانەی تائێستا وەڵامییان وەرنەگرتووە بووەتە باس و خواستی ناو پەناخوازان، ئەگەرچی لەلایەک تووڕەن لەوەی چەندساڵە لەو وڵاتەن و وەڵامییان نییە، بەڵام دڵخۆشن بەو بەڵێنەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسییەکانیان داویەتی.
ریشی سووناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی داوە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسییەی ئەو پەناخوازانەی لە وڵاتەکەی نیشتەجێین یەکلایی بکاتەوە، بۆ ئەو کارەش زیاتر لە 700 کارمەندی دامەزراندووە.
سوناک بەنیاز 10 هەزار پەناخواز لە هۆڵی خوێندکارانی پێشوو و شوێنە سەربازییەکان و ئەو پارکانەی بەکارنایەت جێگیر بکات تاوەکو دۆسییەکانیان یەکلایی دەکاتەوە، رێژەی ئەو پەناخوازانەی لە چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی دۆسییەکانیانن لەوڵاتە، زۆرن و نزیکەی 145 هەزار پەناخواز دەبن.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی وتووە ئەم بابەتە بابەتێکی گرنگ و هەستیارە و دەبێت بە وردی کاری لەسەر بکرێت و رەچاویی مافی تاکەکان بکرێت و مافی کەس پێشێل نەکرێت.
وتیشی "ئەو خەڵکە مافی خۆیان ئاگادار بن لە باردۆخی دۆسییەکانیان کە بەکوێ گەیشتووە و تووڕە بن لەو باردۆخەی تێیکەوتوون، هەر بۆیە بەڵێین بەو پەناخوازانە دەدین تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسییەکانییان یەکلایی دەکرێتەوە".
س.ر