کوردستانی

دەوامی فەرمانگەیەک بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوامی فەرمانگەیەک بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵ و هاتنی ساڵی نوێ فەرمانگەكانی دادنووسی بۆ ماوەی دوو هەفتە دەوامیان رادەگیرێت و مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2022 دادنووسی یەكەمی هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری پارێزەر و هاوڵاتییان دەکەینەوە، مامەڵەی هاوڵاتییان لە 18ی 12ی 2022 تاوەكو 2ی1ی2023 رادەگیرێت، ئەویش بە مەبەستی جەردی کۆتایی ساڵ".

ئاماژە بەوەشکراوە "فەرمانبەران دەوامی خۆیان دەکەن تەنها مامەڵەکانی هاوڵاتییان رای ناکرێت، بەڵکو تەنها کاری جەردی کۆتایی ساڵ دەکرێت".

لە کۆتایی هەموو ساڵێک کارەکانی بەشێکی زۆری فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگیرێت بەهۆی جەردی کۆتایی ساڵ تاوەکو ساڵی نوێ دەست بەکارەکان ناکرێتەوە. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan