کوردستانی
دوای هێنانەوەی تەرمی شەهید ئاکام دەبرێتە کوێ و چۆن پێشوازی لێدەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای شەهیدبوونی بڕیارە رۆژی هەینی تەرمی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە لە ئەڵمانییەوە بهێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە بەیانی رۆژی هەینی 16ی کانونی یەکەمی 2022 تەرمی ئاکام عومەر بە مەراسیمێکی تایبەت و ئامادەبوونی بەشێک لە بەرپرسان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بهێندرێتەوە هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەکرد "سەرەتا تەرمەکەی لە شاری سلێمانی دەبرێتە فەرماندەیی، دواتر تەرمەکەی دەبرێتەوە شاری هەولێر و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت و یەکەم رۆژی پرسەکەی لە شاری هەولێر دەبێت و دووەم رۆژی پرسەکەشی لە شاری سلێمانی دەبێت".
لە 19ی تشرینی یەکەمی 2022 لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیدا و سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنێک لە سنووری تاوێرکەوە لە ناوچەی پەڵکانە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاکام عومەر، فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربوو و ملازم زوھێر محەمەد شەھید بوو و حەوت پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون، لە دوای چەند رۆژێک مانەوەی ئاکام عومەر لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئێوارەی رۆژی 12ی کانونی یەکەمی 2022 لە وڵاتی ئەڵمانیا شەهیدبوو.
س،ر

بیروڕا