گێتی

هێرشەکانی تورکیا بۆ سووریا ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشەکانی تورکیا بۆ سووریا ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لەدوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا و رۆژئاوای کوردستان قسە و باسی لەسەر کرا و پەرلەمانی ئەوروپا ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە هێرش و مەترسی ناوبرد بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. لای خۆشییەوە ئەمەریکا رایگەیاند "جووڵەکانی خۆیان لەگەڵ هەسەدە لە ناوچەکە دەستپێکردووەتەوە".

پەرلەمانی ئەوروپا کۆبووەوە و یەکێک لە تەورەکانی کۆبوونەوەکەی باسکردن بوو لە سەر باردۆخی ئێستا سوریا و رۆژئاوای کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرش و پەلامارەکانی تورکیا کرا کە بە بیانووی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە، راشیگەیاند "نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بە هێرشی زیاتری تورکیا بدات و پێویستە هێرشەکانی رابگرێت".

لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا نەیشاردەوە کە هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان هەڵمەتێکیکی گەڕانی هاوبەشییان لەگەڵ ‌هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" دەستپێکردووەتەوە، دەیانەوێت لە گەڵ هێزەکانی ناوچەکە رێگربن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا. 

 وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا وتیشی "هێرشەکانی تورکیا هیچ مەترسییەکیان لەسەر سەربازانی ئەوان لە ناوچەکە نابێت و لەبەر ئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە لەگەڵ ئەوانیش کاردەکەین".

ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ماوەیەک لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە و هەتا ئێستا زیاتر هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچەکە، بەڵام بەنیازە هێرشی زەمینیش بکات بەبیانووی شەڕ دژی تیرۆر و دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان