کوردستانی

دوو ژن بە تۆمەتی دزینی پارە و زێڕ دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ژن بە تۆمەتی دزینی پارە و زێڕ دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی پارە و زێڕ کە هەردووکیان لە رەگەزی مێن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای‌ ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای‌ گەڕان و بەدواچوونەكان، توانرا هەردوو تۆمەتبار (ئـ، م، ح) لەدایكبووی‌ 1997 و (ژ، ف، ع) لەدایكبووی‌ 1976 لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقەوە بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دەستگیربكرێن، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر زیاتر لە 15 هەزار دۆلاری ئەمەریكی  و بڕێكی زۆر زێڕدا".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 444 لەیاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە، تۆمەتبارەكان لەهەریەك لە نووسینگەكانی‌ نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد، ناوبازاڕ،‌ بنكەی پۆلیسی‌ كەلار، دەربەندیخان‌ و هەڵەبجە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركراوەو داواكراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan