گێتی
ئەردۆغان: جەنگ براوە و دۆڕاوی نابێت و ئاشتی تەنیا بە گفتوگۆ بونیاد دەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند '' جەنگ براوە و دۆڕاوی نابێت و ئاشتیی تەنیا بە دیالۆگ بنیات دەنرێت گفتوگۆكانمان لەگەڵ پوتین و زێلێنسكی لەو بارەیەوە درێژەی هەیە و پشتیوان بەخوا سەرەتا ئاگربەست و پاشانیش ئاشتیی درێژخایەن دەستەبەر دەبێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكیدا لە چوارچێوەی یەكەمین لوتكەی سەرۆكی دەوڵەتانی (توركیا، ئازەربایجان و توركمانستان) كە لە توركمانباشی بەڕێوەدەچێت رایگەیاند "گەواهیدەری كاریگەرییە نەرێنییەكانی جەنگن لە زۆر بواردا بەتایبەتی هەڵئاوسان كە لە هەموو جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە و وەك سەركۆماری توركیا، هەر لە سەرەتاوە باسم لەوە كرد كە جەنگ براوە و ئاشتیی دۆڕاوی نابێت و ئاشتیی دادپەروەرانە تەنیا بە دیالۆگ بنیات دەنرێت هەر لە یەكەم رۆژەوە، لە پێناو راگرتنی خوێنڕێژی و كۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادانەكان، لە ئاستیی دووقۆڵیی و ئاستەكانی دیكەشدا راستگۆیانە هەوڵ و تەقەلامان دا".
وتیشی ''بینیمان كە هاوشان لەگەڵ رێككەوتنی دانەوێڵە و گۆڕینەوەی دیل، ئەگەر دەرفەت بۆ دیپلۆماسیەتیش بدرێت، ئەوا دەكرێت رێگای بەردەم ئاشتیش بكرێتەوە، گفتوگۆكانمان لەگەڵ پوتین و زێلێنسكی لەو بارەیەوە درێژەی هەیە، پشتیوان بەخوا سەرەتا ئاگربەست و پاشانیش ئاشتیی درێژخایەن دەستەبەر دەبێت''.
سەرۆك كۆماری توركیا باسی لەوەشكرد "پێویستە دەست بە كار بكەن بۆ گواستنەوەی غازی سروشتیی توركمانستان بۆ بازاڕەكانی رۆژئاوا و بۆ ئەوەش ئامادەی كاركردنین لە بارەی گواستنەوەی كارەبا لە توركمانستان و ئازەربایجانەوە بۆ وڵاتەكەمان".
ك م