کوردستانی
هۆكاری دابەش نەكردنی بەشە ئاردی مانگانە ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "هۆكار دابەشنەكردنی ئارد بڕینی ئەو 100 دینارەیە كە لەكاتی وەرگرتنی بەشە ئاردی مانگانە لەهەر هاووڵاتییەك وەردەگیرا و بەشێكی دەدرایە وەكلیەكان و بەشێكی بۆ حكومەت بوو بەڵام ئێستا بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەو پارەیە تەنیا بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە".
رمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "پێشتر لەلایەن وەكیلەكانی ئارد بۆ هەر هاوڵاتیەك بڕی 100 دینار وەردەگیرا و ئەم بڕە پارەیەش نیوەی ئەدرا بەوەكیلەكانی ئارد بۆ مەسروفات و نیوەكەی تر ئەگەڕایەوە بۆ حكومەت، بەڵام لەئێستادا بەپێی رێكەوتنێك لەنێوان وەزارەتی بازرگانی عیراق و هەرێم كراوە وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریدراوە كە ئەو 100 دینارەی لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت هەمووی بگەڕێتەوە بۆ حكومەت بەمەش حەقی وەكیلەكانی ئارد پێشێلكراوە و هەرئەمەش هۆكاری دابەش نەكردنی بەشە ئاردی هاوڵاتییانە لەلایەن وەكیلەكانەوە".
باسی لەوەشكردووە "بۆچارەسەركردنی ئەم كێشەیە لەگەڵ بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی قسەم كردووە و باسی كێشەكەم بۆكردوون و هەروەها لەڕێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پەیوەندیكراوە بە وەزیری بازرگانی هەرێم و كێشەی وەكیلەكانی ئاردی گەیاندووە و داوای چارەسەركردنی لێكردووە، هیوادارین لەماوەیەكی كەمدا ئەم كێشەیە چارەسەربكرێت".
ك م

بیروڕا