کوردستانی
لەبارەی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی و هێنانی مۆلیدە بۆ قەزاكە دڵنیایی دەدات و داواشدەكات "هاوڵاتییان هاوكارییان بكەن بە كەمكردنەوەی بار زۆری لەسەر كارەبای نیشتمانی".
زانا رەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە "لەچەند رۆژی رابردوودا و لەئێستایشدا كێشەی كوژاندنەوەی كارەبا بۆماوەی چەند كاتژمێرێك سنوری قەزاكەمانی گرتۆتەوە و ئەوەش بۆتەهۆی كێشەیەكی گەورە بۆهاوڵاتیان و وەك ئیدارەی قەزاكە لەڕێگەی لایەنە پەیوەندی دارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەوڵی تەواومان داوە ئەم كێشەیە چارەسەربكەین دڵنیاتان دەكەین كە بەهیچ جۆرێك كەمتەرخەمی ناكەین بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە".
باسی لەوەشكردووە "لە خشتەی كوژاندنەوەی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دا بڕینی كارەبای پێنجوێن جێگیرنەكراوە بەڵكو پێیان راگەیاندووین بەناچاری بەهۆی كەمی كارەبا و بەرزی لۆدەوە ئەو چەند كاتژمێرە كارەبا دەبڕن و هەرچەندە رێژەی بەشداربووانی كارەبای پێنجوێن زیادیكردووە بەڵام بڕی مێگاواتی كارەبای دابینكراو بۆ پێنجوێن 30مێگایە،كەئەمەش بەشی پێنجوێن ناكات و بۆچارەسەركردنی ئەم كێشەیە داوامانكردووە بڕی مێگاواتی كارەبامان بۆ زیاد بكەن یاخود خۆمان وەك پێنجوێن لەڕێگەی فەرمانگەی كارەبا و وێستگەی دابەشكردنی كارەباوە خشتەی بڕینی كارەبا دیاری بكەین بەپێی گەڕەك و لادێكان تا لۆدی بەرزی كارەبا كۆنترۆڵ بكەین".
قائیمقامی پێنجوێن دڵنیایشیداوە لەوەی "دەنگۆی هێنانی مۆلیدە بۆ پێنجوێن راست نیەو هیچ كەسێكیش جورئەتی ئەوەناكات بیریشی لێبكاتەوە و داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن دەكەین هاوكارمان بن ئەگەر بەكوژاندنەوەی تەنها گڵۆپێكیش بێت تا بەهەموولایەك بار زۆری كارەبا كەم بكەینەوە".
ك م

بیروڕا