کوردستانی
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانونی یەکەم و سبەینێ هەینی 16ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕ پچڕ هەیە، وە لەناوچە کانی باشوور و رۆژئاوای شارى سلێمانی و باکووری شاری کەرکوک ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
ژ.م
ژ.م
بیروڕا