گێتی
کچە کوردێک بەناویی سۆنیا مەترسی لەسێدارەدانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراویی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کچە کوردێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام لەدوای دەستگیرکردنی لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئێران، بەتۆمەتی دژایەتی کردنی خودا و کۆماری ئیسلامی تاوانبار کراوە و لەئێستادا مەترسی لە سێدارەدانی هەیە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراویی مافی مرۆڤی کوردستان، سۆنیا شەریفی کچە کوردێک کە خەڵکی پارێزگای ئیلامە لەکاتی خۆپیشاندانەکان لە شاری ئاودانان دەستگیرکراوە، سۆنیا تاوانی موحارەبە واتا "دژایەتی کردنی خودا ، کۆماری ئیسلامی ئێران"ی خراوەتە پاڵ و ناچار کراوە دان بە تاوانەکەدا بنێت.
سۆنیا کەمتر لە دوومانگە دەستگیر کراوە و کەسووکاری بەردەوام لەهەوڵدان بۆ ئازادکردنی، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکانیان بێسود بووە.
لەماوەی رابردووشدا لە ئێران و لەدوای ناڕەزایەتییەکان، چەند کەسێک بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە دراون، ئەوەش نیگەرانی لێکەوتووەتەوە و ترسی ئەوە هەیە لەسێدارەدانەکان بۆ چاوترسکردنی خەڵک لەو وڵاتە بەردەوام بێت.
ژ.م