کوردستانی

گۆڕانکارى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکارى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت
 مەودا میدیا-


بەڕیوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندن گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت، پێویستە ئەوانیش پابەند بن بە رێنماییەکانەوە. داوای لە موەلیدە ئەهلییەکان کرد خشتەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان بگۆڕن و هۆکارەکەشی بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن گەڕاندەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەرۆژى شەممە 17/12/2022 بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر 7ى بەیانى بۆ 1ى شەو دەبێت، لەو مایەدا هەر کاتێک کارەباى نیشتمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان و دواى کۆتایی هاتنى تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییە وەک پێشووى لێدێتەوە، کە 1ى پاشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو دەبێت لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8ى بەیانى.

لە وەرزی هاوین و زستان بەهۆی بەکار‌هێنانی کارەبای زیاتر لەلایەن هاوڵاتییانەوە، کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە، ئەمەش سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بڕیار وا بوو کێشەی کەمی کارەبا چارەسەر بکرێت.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan