کوردستانی
وەزارەتی دارایی هەرێم باس لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ئاشكرایدەكات "دوای ئەوەی 400 ملیارە دینارەكە خرایە سەر حسابی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكرێت و بەڵام بەهۆی پشووەكان رەنگە نەتوانرێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت".
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "هەركات حكومەتی فیدراڵ 400 ملیار دینارەكەی خستە سەر حسابی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكرێت".
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بۆ میدیای گۆڕان باسی لەوەشكردووە "بەڵام بەهۆی پشووەكانەوە رەنگە نەتوانرێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت و جگە لەوەش كۆی داهات بۆ مووچە 900 ملیار دینارە بۆ ئەوەش پێویستە چاوەڕوانی داهاتی نەوت بكەین بۆ مانگی 12 و تەواوكاری مووچەی مانگی 12ی پێ بكرێت".
ك م

بیروڕا