کوردستانی

كاتی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی پەرلەمانتارێك رایگەیاند كاركردن لە تونێلی دربەندیخان تەواو بووەو چاوەڕوانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەكرێت بۆ كردنەوەی تونێلەكە بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند "كردنەوەی تونێلەكە بەهۆی بەردەوامی كاركردن نەكراوەتەوە و پەیوەندی بە هاتنی وەزیری ئاوەدانكردنەوە نییە و كردنەوەی تونێلەكەش لەلایەن كەس و كاری قوربانیانی رووداوەكانی  هاتوچۆی سنورەكە دەبێت".
هاوكات لە ئێستادا قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاندووە "سبەینێ هەینی كاتژمێر 3 تونێلەكە دەكرێتەوە".

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە "وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن قائیمقامی قەزای دەربەندیخانی راسپاردووە بەكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لەلایەن بەشێك لە كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكانی هاتووچۆ لە سنورەكە".

باسی لەوەشكردووە "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان و دەزگاكانی راگەیاندن دەكەینەوە سبەینێ رۆژی هەینی 16ی 12ی 2022 تونێلی دەربەندیخان لە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan