کوردستانی
داوادەكرێت لەكاتی سەردانی وەفدی هەرێم و گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێم پەرلەمانتارانی كورد ئاگادار بكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك لە ماوەی رابردوو وەفدی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە بەڵام ئەندامانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاگادار نەكراون لەو سەردانانە و ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت "گرنگە لە سەردانەكان بۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ئاگادار بكرێن تاوەكو بەرچاو رونیمان هەبێت".
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا لە سەردانەكانی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا ئاگادار نەكراوین".
باسی لەوەشكرد "ئەوەی گرنگە و پێویستە لەبیر نەكرێت ئەوەیە پێش سەردانی حكومەتی هەرێم بۆ جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2023 ئاگادار بكرێت تاوەكو بەرچاو روونیمان هەبێت لەبارەی گفتوگۆ و رێككەوتنەكانی نێوان هەردوو حكومەت".
ك م

بیروڕا