کوردستانی

پێشبینییەكان بۆ كەش و هەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەكان بۆ كەش و هەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 16ی كانونی یەكەم و سبەینێ شەممە 17ی كانونی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 20 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 20 پلە دەبێت.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan