کوردستانی
دوای 75 رۆژ لە داخستنی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتییان كرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای 75 رۆژ لە داخستنی تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی نوێژەنكردنەوەی ئەمڕۆ تونێلەكە بەڕووی شۆفێران كرایەوە و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت "گرفتی دەربەندیخان تەنها رێگاوبان نیيە".
سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە مەراسیمی كردنەوەی تونێلەكە سوپاسی خەڵكی دەربەندیخان و ناوچەكەی كردو رایگەیاند "بەهۆی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە هاوڵاتییان و شۆفێران رێگای یاریدەدەریان بەكارهێناوە و لەو ماوەیەشدا تەنها یەك هاوڵاتیی بەرەگەز عەرەب بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە كە شۆفێرێكی بارهەڵگربووە ئەوەش بەهۆی نەشارەزایی رێگاو بانەكە و پابەندنەبوون بە یاساكانی هاتوچۆ توشی روداوی هاتوچۆ ببوو".
وتیشی "گرفتی دەربەندیخان تەنها رێگاوبان نیە و ئێستا دوو كێشەی سەرەكی دیكە بەرۆكی دەربەندیخانیان گرتووە ئەوانیش گرفتی كەرتی تەندروستی كە ماوەی شەش ساڵە پەكی كەوتووە و گرفتی ئاوی خواردنەوەی پاك كە بووەتە هۆی دروستبوونی چەندان نەخۆشی".
ك م

بیروڕا