کوردستانی

لە كەركوك هاوڵاتییەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كەركوك هاوڵاتییەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

لە گەرەكی كوردستانی شاری كەركوك، كەسێك كە كارپێكەری مۆلیدەیە خۆی كوشت  و پۆلیسی پارێزگاكەش سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا  "ئەمڕۆ هەینی 16ی كانونی یەكەمی 2022 هاوڵاتییەك بە ناوی (مەهدی) لە گەرەكی كوردستانی  كەركوك بە دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تاوەكو ئێستاش هۆكاری خۆكوشتنەكەی دیار نیە و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە رووداوەكە". 

هاوكات بەپێی زانیارییەكان "ماوەی چەند مانگێكە ئەو هاوڵاتییە لای خاوەن مۆلیدەیەك وەكو ئیش پێكەری مۆلیدە كاری كردووە و بە وتەی خاوەن مۆلیدەكە نەیانبیستوە هیچ كێشەیەكی هەبێت".

 ك م 
Qaiwan
Qaiwan