کوردستانی

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان باس لە دۆخی سزادراوان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان باس لە دۆخی سزادراوان دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان دەڵێت "لە ئێستادا ژمارەیەك لە سزادراوان كە پێشتر خرابوونە ژووری تاكەكەسی لە ئێستادا خراونەتەوە لای هاوڕێكانیان و جگە لە دوو سزادراویش ئەوانی دیكە لە ساڵی 2023 سزاكانیان كۆتایی دێت".

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا ئەو ژمارەیەك لەو سزادراوانەی بادینان خرابوونە ژووری تاكە كەسی گەڕاونەتەوە لای هاوڕێكانیان".

باسی لەوەشكرد، "ژمارەیەك لە سزادراونی بادینان بڕیارە لە ساڵی 2023 ئازاد بكرێن و سزاكانیان كۆتایی پێبهێنرێت و هەریەك لە مەلانەزیر و قارمان شوكری هێشتا سزاكەیان بۆ دیاری نەكراوە و پێدەچێت 7 ساڵ حكوم بدرێن". 


ك م 
Qaiwan
Qaiwan