کوردستانی

بازاڕێكی كۆن و گرنگى سلێمانی دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕێكی كۆن و گرنگى سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی مەودا میدیا كەوتووە، بازاڕێكی كۆنی سلێمانی دادەخرێت و هیچ مامەڵەیەكی تێدا ناكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، بازاڕی دۆلارە كۆنەكەی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و دوربووون لە نەخۆشی كۆرۆنا دادەخرێت.

بازاڕی دۆلارەكە سەنتەری ئاڵوگۆڕی و حەواڵەی دۆلار و دینار و تمەن و یۆرۆ و پاوەنە و ماوەی چەندین ساڵە كاری تێدادەكرێت، بەڵام لەئێستادا دادەخرێت.

گرتنەبەری ئەم رێكارانەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانەو مەبەست لێی پاراستنیانە لە نەخۆشی كۆرۆنا

پێدەچێت داخستنی ئەو بازاڕە لەچوارچێوەی هەڵمەتەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بێت بۆ رشتنی دەرمان و خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان