کوردستانی

کاتی دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لیژنە لە ھەموو پارێزگاکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ناوانەی پێشکەشیان کردووە بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پێکھاتوون، ئاماژەی بەوەکرد راگەیاندنی ناوەکان دەکەوێتە سەری ساڵی داھاتوو. 

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە "لیژنە لە ھەموو پارێزگاکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ناوانەی پێشکەشیان کردووە بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پێکھاتوون و ھەندێکیان ھەنگاوی باشیان بڕیوە، بەڵام نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و وردبینیی زۆری پێویستە، چونکە رەنگە لەناو خێزانێک چەند کەسێک داواکاریی پێشکەش کردبێت، ئەوەش ئەرکی لیژنەکانی قورستر کردووە، بۆیە ھەوڵدەدەین لە ماوەیەکی نزیکدا ناوەکان رابگەیەنین".

ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمساڵ زەحمەتە بتوانن ناوەکان ڕابگەیەنن و راگەیاندنی ناوەکان دەکەوێتە سەری ساڵی داھاتوو، چونکە ھێشتا کارەکانی لیژنەکان تەواونەبوون".

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دروستبکرێن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan