گێتی
لە چین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا، لە شاری شانگهایی چین ئاگاداری دراوە بە خوێندنگاکان لە رۆژی دووشەممەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو شارە لە خوێندنگاکان پشوو رابگەیەندرێت.
لای خۆشییانەوە بەرپرسانی باڵای چین ئاگادارییان داوە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پایتەختی ئەو وڵاتە "پکەن" و چەندین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شانگهای رایگەیاندووە "لە رۆژی دووشەممەوە پشووی فەرمی لەو شارە دەستپێدەکات بە مەبەستی زیاتر تەشەنە نەسەندی ڤایرۆسەکە".
بەپێی راپۆرتی تازەی ناوەندی کۆنترۆڵ و رێگریکردن لە نەخۆشییەکانی چین، ئەگەر بەرپرسانی ئەو وڵاتە بیانەوێت رێگری لە مردنی نزیکەی ملیۆنێک خەڵک بگرن پێویستە لە پایتەختی ئەو وڵاتە دەست بە دابەشکردنی ڤاکسین بکرێت و رێکاری رێگرییەکان ئەنجامبدرێت.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتێکدایە کە لەدوو ساڵی رابردوودا ئەو نەخۆشییە بووە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا.
ژ.م