کوردستانی

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوان وەک یەکێتی ئامادەیی هەموو رێکەوتنێکین، ئاماژەی بەوەکرد کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی زۆر نزیکە.

د. مەجید حەمەئەمین، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر لەمیانەی پێشوازیکردنی لە تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئێمە وەک یەکێتی ئامادەیی هەموو رێکەوتنێکین، ئامادەی هەموو بەیەکەوەبوونێکین لەپێناو خەڵکی کوردستان و لەپێناو ئەوەی دەوڵەتانی هەرێمی و دراوسێ نەتوانن هەڕەشە لەسەر بوونی ئاڵاکەمان بکەن".

بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد "کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی زۆر نزیکە، ئەمەش دەبێتە یەکەم هەنگاوی چارەسەری کێشەکان”.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan