کوردستانی

گەنجێک لەدوای ئازادکردنی لە زیندان گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەدوای ئازادکردنی لە زیندان گیانلەدەستدەدات
 مەودا میدیا-

لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەدوای ئەوەی لە زیندان ئازاد کرا، گەنجێک لە نەخۆشخانەی شارەکە گیانلەدەستدا، بە وتەی دکتۆرەکان گەنجەکە بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردووە.

لەدوای ئەوەی گەنجێک بەناویی بەهمەن مەعروفی خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئیتالاعاتی شارەکەوە بەبیانووی واژۆکردنی چەند بەڵگەیەک بانگکراوە و دوای ماوەیەک راگرتنی و ئازاردانی ئازاد دەکرێت گیانلەدەست دەدات.

کەسووکاری بەهمەن وتوویانە، کوڕەکەیان هیچ کێشە یان نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵام دوای ئازادکردنی تەندروستی تێکدەچێت و دەیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیانلەدەستدەدات، دکتۆرەکان بە کەسوکارییان وتووە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کوڕەکەیان کۆچی دواییکردووە، بەڵام کەسوکاری بەهمەن مەعروفی وتویانە، کوڕەکەیان ژەهرخوارد کراوە.

بەهمەن مەعروفی هاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵی هەیە. لەدوای رادەستکردنی تەرمەکەی بە کەسوکاری لە گۆڕستانی شنۆ بە خاکسپێردرا.

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan