کوردستانی
دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای گشتی بازرگانی عیراق لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی سەبەتە خۆراکی هاوڵاتییانە و بەزووترین کات دەستبەدابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی یانزە دەکرێت.
وەزارەتی بارزگانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یانزەهەمین بەشە خۆراکی هاوڵاتییان ئامادە کراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن دابەشیبکەن بەسەر بریکارەکاندا و هاوڵاتییان دەتوانن بۆ وەرگرتنی سەبەتە خۆراکی مانگی یانزە سەردانی بریکاری تایبەتی لای خۆیان بکەن.
راشیگەیاند، لەئێستادا کۆمپانیای بازرگانی عیراق سەقاڵی ئامادەکردنی بەشە خۆراکی مانگی یانزەیە.
لە ماوەی رابردوودا سەبەتە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بریتی بوو لە چەندجۆر خۆراک و پێداویستی سەرەکی خەڵک، بەڵام بەهۆی خراپی کوالێتی بەشێک لە خۆراکەکان، سەرۆک وەزیرانی تازەی عیراق بڕیاریدا پێداچوونەوە بەبەشە خۆراکی مانگانە و کوالێتی و جۆرەکەی بکات.
ژ.م
بیروڕا


