گێتی
لە بۆنەیەکی هاوسەرگیرییدا، خواردنەوەی کحولی ساختە 37 کەسی کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە وتەی بەرپرسانی هیندستان لە هەرێمی بیهار، بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە لە بۆنەیەکی هاوسەرگیرییدا 37 کەس گیانیان لەدەستدا، میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، نزیکەی 60 کەس گیانییان لەدەستداوە.
هەرێمی بیهار یەکێکە لەو هەرێمانەی خواردنەوەی کحولی تێدا قەدەغەیە و بەو هۆیەشەوە بە شێوەی نایاسایی کحول لەناوچەکە دروستدەکرێت.
رووداوەکە پێنجشەممە روویداوە و تاوەکو ئێستا توێکاری بۆ 22 تەرمکراوە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەش بۆ خواردنەوەی کحولی ساختە دەگەڕێتەوە.
رووداوەکە لەناو بۆنەیەکی هاوسەرگیرییدا روویداوە و لەدوای ئەوەی بەشداربووان ئازاری گەدەیان بۆ دروستبووە و دواتر بینایی خۆیان لەدەستداوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لەوێ بۆیان دەرکەوتووە هۆکاری ژەهراویبوونەکە کحولی ساختە بووە و بەوتەی بەرپرسانی ناوچەکەش تا ئیستا 37 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بە گشتی ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 5 ملیار لیتر کحول دەخورێتەوە کە %40 بە شێوازی نایاسایی ئامادە دەکرێت.
ژ.م