کوردستانی

برایەك برایەكی خۆی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


برایەك برایەكی خۆی كوشت

مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەیەكی سەر بە ناحییەی قەرەهەنجیر لە ئەنجامی تەقەكردن لە نێوان دوو بنەماڵە كەسێك كوژراو سیانی تریش برینداربوو.

عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی رووداوێكی تەقەكردن لە گوندی سەیدان لە ناحییەی قەرەهەنجیر،بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و سیانی تریش برینداربوون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی كوژراوە خێزاندارە و خانەنەشینە و تەمەنی 56 ساڵ دەبێت و خێزان و دوو منداڵی برینداربوون و لە لایەن برایەكیەوە تەقەی لێكراوە".

وتیشی "ئەوەی تەقەی كردوو هەڵهاتووە و لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیس بەدوای تەقەكەرەكە دەگەڕێن و كوژراوەكەش رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە".

عەمید محەمەد عەبدی وتیشی "ئەوەی كوژراوە بە ناوی (خ، ش) لە لایەن برایەكی بە ناوی كاوە تەقەی لێكراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان