گێتی

ئەنجلینا جولی لەدوای دوو دەیە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووکان، دەستی لەکار کێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجلینا جولی لەدوای دوو دەیە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووکان، دەستی لەکار کێشایەوە
 مەودا میدیا-
 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە ئەنجلینا جولی لە پۆستەکەی خۆی وەک نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەشداریکردن لە کارە خێرخوازییەکانی لە پێناو مافی مرۆڤ، دەستیلەکار کێشایەوە.

ئەنجلینا لە قسەکانی خۆیدا دەڵێت، ئەو لەداهاتوودا بەردەوام دەبێت لەکارکردن لە پێناو مافی مرۆڤ و ئاوارەکان و پەنابەران دەشڵێت، کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ رێکخراوەکان و پەنابەران و ئاوارەکان بە جۆرێکی دیکە و بەرنامەی نوێوە کار بکات.

جولی بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2001 پەیوەندی لە گەڵ نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کارووباری مرۆیی بەست و لەساڵی 2012 ش وەک نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاری مرۆیی زیاتر لە 60 چالاکی بووە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان