کوردستانی

تەقینەوەیەک ناوچەیەکی کەرکوکی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەک ناوچەیەکی کەرکوکی هەژاند
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە گەندێکی ناحیەی ریازەی سەر بە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکەک تەقینەوەیەک روویدا، لە ئەنجامدا هەشت کارمەندی پۆلیس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2022 تەقینەوەیەک لە نزیك گوندی (سەفرە)ی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوك روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە تەقینەوەکەدا هەشت  كارمەندی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕاڵی گیانیان لەدەستداوە و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەکەش لەدوای ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی عیراق بووە لەو گوندە کە تیرۆرستێک کوژراوە بەهۆی ئەوەی رووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان روویداوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan