کوردستانی

لە بازاڕەکاندا نرخی کاڵا و شمەک چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بازاڕەکاندا نرخی کاڵا و شمەک چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت  تاوەکو ئێستا نرخی هیچ شمەکێک لە بازاڕەکاندا زیادینەکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر بەهای دۆلار هەروا بەرزبێتەوە بە دڵنیاییەوە لە بازاڕەکاندا نرخی کاڵا و شمەکەکان بەرزدەبنەوە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و کاریگەری لەسەر نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا بە مەودا میدیای وت "بەپێی ئەو نرخەی رۆژانە وەریدەگرین تاوەکو ئێستا نرخی هیچ شمەکێک لە بازاڕەکاندا زیادینەکردووە، چونکە جارێ شمەکی تازە نەهێنراوە".

ئەوەشی راگەیاند "لیژنەی نرخ بەردەوام رۆژانە نرخ وەردەگرێت و بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو نرخانەی کە لە بازاڕەکاندا هەیە، تائێستا ئاماژەیای بە بەرزبوونەوەی نرخ نەداوە".

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی وتیشی "ئەگەر بەهای دۆلار هەروا بەرزبێتەوە بە دڵنیاییەوە لە بازاڕەکاندا نرخی کاڵا و شمەکەکان بەرزدەبنەوە".

لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی 2022 بەهای دۆلار بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی بەرزبووە بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمەریکی 150 هەزا ر دیناری تێپەڕاند.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan