کوردستانی
تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به بەشی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكی داواكراویان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌و تۆمه‌تباره به كوشتن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر - بنكه‌ی پۆلیسی داره‌توو گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووبوو به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادان، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار".
ئاماژە بەوەکراوە "سه‌ره‌نجام توانرا تۆمه‌تبار (ك، ب، أ) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به بەشی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


