کوردستانی

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەدان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2022 بڵاوبکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی بکرێت پێش هاتنی ساڵی نوێ.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر بەغدا ئەو 400 ملیار دینارە بنێرێت ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچەی مانگی 12دابەشبکات".

بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، لە چەند رۆژی 400 ملیارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەئێستاشدا وەزارەتەکان دەستیانکردووە بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 12، پێدەچێت لەپێش هاتنی سەری ساڵی نوێ مووچەی مانگی 12ی چەند وەزارەتێک دابەشبکرێت و ئەوانی دیکەش لە ساڵی نوێدا مووچە وەربگرن.

تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژی 22ی کانونی یەکەمی 2022 کۆتا شوێن کە خانەنشینی پێشمەرگەیە مووچە وەربگرن و دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کۆتایی دێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan