کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری سەردانیان نەكەن چونكە هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی پچڕاوە و كێشەكەش لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دروستبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەینەوە بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی  تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە وەردەگرین كە ئەمڕۆ  18ی 12ی 2022 سەردانیان كردووین و كۆدیان وەرگرتووە جگە لەو هاوڵاتییانە سبەینێ دوو شەممە هیچ هاوڵاتییەكی تر سەردانمان نەكات بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ".

باس لەوەشكراوە "پچڕانی هێڵەكە تەنها پەیوەندی بە هاتووچۆی سلێمانییەوە نییە بەڵكو هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەمان كێشەیان هەیە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە