کوردستانی

لە رواندز ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە.. هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رواندز ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە.. هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا-
لە رواندز لەكاتی گواستنەوەی گازوایل بۆ موەلیدە ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەرگری شارستانیی سۆران  دەڵێت "ئاگرەكە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە". 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی سۆران رایگەیاندووە "ئەمڕۆ یەكشەممە  رێكەوتی 18-12-2022 لە قەزای رواندز ئاگادار كراینەوە لە رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە و دوای ئاگادار كردنەوەشمان تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی رواندز چوونە شوێنی رووداوەكە و توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت".

باسی لەوەشكرد "بەپێی راپۆرتی تیمی ئاگركوژێنەوە ئاگرەكە لەكاتی گواستنەوەی گازوایل بووە بۆ موەلیدە كارەبا و جگە لە زیانی ماددیش هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan