کوردستانی
قەزایەكی دیكە بۆ هەولێر زیاد دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش دەڵێت " هەڵدەستین بە گۆڕینی ناوی دەشتی هەولێر بۆ قەزای بنەسڵاوە و سەنتەرەكەشی بنەسڵاوە دەبێت و دواتر قەزایەكی دیكە بۆ هەولێر زیاد دەكرێت ئەویش قەزای قوشتەپە دەبێت".
عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە "سبەینێ دووشەممە 19ی كانونی یەكەمی 2022 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە و تێیدا هەڵدەستین بە گۆڕینی ناوی دەشتی هەولێر بۆ قەزای بنەسڵاوە و سەنتەرەكەشی بنەسڵاوە دەبێت بەپێی ماددەی 6 لە خاڵی 13 لە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارەی 3ی ساڵی 2009".
باسی لەوەشكردووە "دواتریش هەڵدەستین بە هێنانەكایەی قەزایەكی دیكە بە ناوی قەزای قوشتەپە، كە ئەویش سەنتەرەكەی قوشتەپە دەبێت".
ك م

بیروڕا