کوردستانی
لەڕووداوێكی هاتوچۆدا باوك و كوڕێك بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و كوڕەكەشی بریندار بووە".
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمە لەسەر رێگای كەلار - ناحییەی رزگاری رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری توێتا و ماتوڕسكیلی سێ تایی روویدا و لەئەنجامدا سەرنشینی ماتوڕسكیلەكە بەناوی (حەیدەرمحەمەد عەلی) لەدایكبووی 1967 دانیشتووی ناحییەی رزگاری گیانی لەدەستداو كوڕەكەشی كە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەبووە برینداربووە".
باس لەوەشكراوە "لەئێستادا لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆبریندارەكە كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەندكراوە".
ك م

بیروڕا