کوردستانی

تەندروستی چەمچەماڵ لە بارەی برینداربوونی هاوڵاتییەك بەهۆی تەقەی خۆشی روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی چەمچەماڵ لە بارەی برینداربوونی هاوڵاتییەك بەهۆی تەقەی خۆشی روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەهۆی بردنەوەی جامی جیهانی 2022ی قەتەر هاندەرانی ئەرجەنتين لە هەندێك شوێن خۆشی خۆیان دەربڕیوە و تەقەی خۆشیان كردووە و بەوەش دەوترێت لە چەمچەماڵ هاوڵاتییەك بەهۆی تەقەكردنەوە برینداربووە بەڵام جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستيی چەمچەماڵ بۆ مەودا میدیا وتی "ئەوەی دەوترێت هاوڵاتییەك لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی تەقەی خۆشییەوە برینداربووە نەهاتووەتە نەخۆشخانە".

جەختی لەوەشكردەوە "ئەوەی وتراوە تەنها دەنگۆیەو هیچ بریندارێكی تەفەی خۆشی رووی لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ نەكردووە".

ئەمشەو بەهۆی بردنەوەی جامی جیهانی 2022 قەتەر لەلایەن ئەرجەنتین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان خۆشی خۆیان دەربڕیووە و لەهەندێك شوێن هاووڵاتیان تەقەیان كردووە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan