جیهانی

لەئێران مردن بەكۆرۆنا 120 كەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەئێران مردن بەكۆرۆنا 120 كەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا 4 هەزار و 700 كەسی تێپەراندووه.

کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند"تائێستا ژمارەی توشبووانی نەخۆشی كۆرۆنا گەیشتوەتە 4 هەزار و 747 كەس و ئەوانەی كە چاكبوونەتەوە 913 كەس دەبێت و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە".

ئەوەشی ئاشكرا كرد "كۆی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە 124 كەس دەبێت".

ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە تا ئێستا ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و پەرلەمانتار سەرەڕای توشبوونیان بە ڤایرۆسەكە چەند بەرپرسێكیش گیانیان لە دەستداوە بەهۆی كۆرۆناوە.
Qaiwan
Qaiwan