کوردستانی
بکوژی کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە قەزای خەبات لە چەند رۆژی رابردوودا کەسێکی کوشتبوو و کەسێکی دیکەشی بریندارکردبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "دوای بەدواداچوونێکی چڕ و ورد و چاودێریکردنێکی زۆر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوێنێ شەو کاتژمێر 11:00 خولەک تۆمەتبار (ک. ش. چ.) کە لە رێکەوتی 17ی کانونی یەکەمی 2022 لە قەزای خەبات هەڵسابوو بەکوشتنی (rێباز حەیدەر) و بریندارکردنی (فەرهاد ئەحمەد) خۆی رادەستی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد".
ئاماژە بەوەکراوە "بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرانبەر تۆمەتباری بکوژ بگیرێتەبەر".
س،ر

بیروڕا