کوردستانی

پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانونی یەکەم و سبەینێ سێشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 10 بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 25 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan