کوردستانی
هاوپەیمانان هۆشداری دەدەن بە وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و رێکخستنەوەیان گفتوگۆکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2022 فەریق روکن عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ شاندێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ پیتەرز لەبارەی چاکسازی و پێکهێنانی فیرقەکان و پرسی تایبەت بە بواری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت هێزەکانی هاوپەیمانان داوایان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە یەکگرتوو و یەک ریزبن و بەردەوام بن لە چاکسازی، ئەگەر بەردەوام نەبن ئەوا هاوکارییەکانی هاوپەیمانان رادەگیرێت.
لەوبارەیەوە باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوپەیمانان وەک هەڕەشە نەهێشتنی هاوکارییەکان بەکارناهێنن، بەڵام دەیانەوێت هەرێمی کوردستانیش وەکو هەموو شوێنەکانی دیکە خاوەنی هێزێکی یاسایی خۆی بێت، بۆیە هەمیشە جەخت لەوەدەکەنەوە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خێراتر بکرێت و ئەوانیش هاوکارییەکانیان زیاددەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "چەند پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دوابکەوێت، ئەوا هاوکارییەکانی ئەوانیش دوادەکەوێت، چونکە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە پەیوەستە بە بەرەو پێشچوونی پرۆسەکەوە".
لەبارەی هەنگاوەکان بۆ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە باڵانبۆ محەمەد وتی "هەنگاوەکانی رێکخستنەوە بەردەوامە، بەڵام ئەمەش کاتی دەوێت و هەنگاوەکان بەشێوەیەک نییە کە لە ئاست ویستی ئێمەدا بێت".
س،ر

بیروڕا