کوردستانی

تێچووی مانگانەی کۆکردنەوە و گواستنەوە خاشاک لە هەرێم زیاتر لە 9 ملیار دینارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تێچووی مانگانەی کۆکردنەوە و گواستنەوە خاشاک لە هەرێم زیاتر لە 9 ملیار دینارە
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و چارەسەری خۆڵ و خاشاك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت قەبارەی خاشاکی کۆکراوە بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت، ئاماژە بەوەشدەکات لە رۆژێکدا شەش هەزار بۆ شەش هەزار و 500 تۆن خاشاک کۆدەکرێتەوە.

ئاراس فوئاد، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و چارەسەری خۆڵ و خاشاك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ماڵپەری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند "قەبارەی خاشاکی کۆکراوە بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت، بەگشتی شەش هەزار بۆ شەش هەزار و 500 تۆن لە رۆژێک دایە، پرۆسەی کۆکردنەوە و گواستنەوەی خاشاک و خاوێنکردنەوە، بەپێی تایبەتمەندیی شوێنەکان دەگۆڕدرێت، لە شوێنی نیشتەجێبوون رۆژێک نا رۆژێک کۆدەکرێتەوە، لە بازاڕ و شوێنە بازرگانییەکان، رۆژانە کۆدەکرێتەوە، لە گوندەکانیش هەفتانە جارێک یان دوو جار کۆدەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەکردووە "تێچووی مانگانەی کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک، لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەگاتە 9 ملیار و 952 هەزار 755 دینار".

لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خاشاکدا 32 گرێبەست واژۆکراون، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژانە بەگوێرەی سنووری جوگرافی دیاریکراو، کۆمپانیاکان خاشاک کۆدەکەنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan