کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەر راگەیاندنی پشوو روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەر راگەیاندنی پشوو روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی شانەی قەیرانەكانی عێراق كە وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بەشداربوو، وەزارەتی تەندروستی عیراق یەك هەفتە پشووی لە فەرمانگەكانی عيراق راگەیاند.

لە بارەی راگەیاندنی پشوو لە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان، محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕێی گەڕانەوەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی دەكەین بۆ ئەوەی روونكردنەوەمان پێ بدات لەسەر سەردانەكە و بڕیارەكانی كۆبوونەوەكە".

ئەوەشی خستەڕوو "جارێ نازانین چی روودەدات، بەڵام دەبێت حكومەتى هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی پێكەوە گفتوگۆ بكەن لەسەر راگرتنی دەوام لە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان".

وتیشی "بابەتە پێویستی بە گفتوگۆیە لەو رووەوە كە ئەگەر پشوو رابگەیەندرێت چ فەرمانگەیەك دەگرێتەوە و چ فەرمانگەیەك ناگرێتەوە".

ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی عیراق و شانەی قەیرانەكان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەو بڕیاردرا تا 15ی مانگ بۆ فەرمانبەرانی عیراق بكرێتە پشوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان