گێتی

بەریتانیا بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی لەدژی كۆچبەراندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی لەدژی كۆچبەراندا
مەودا میدیا-

بەمەبەستی ناردنی پەنابەر و كۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا، ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و رواندا لە 14ی نیساندا رێككەوتنێكی ھاوبەشی كۆچ و گەشەپێدانی ئابوورییان واژوو كردبوو بەپێی رێككەوتنەكە بڕیاردرا بە ناردنی كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا و لە ئێستاشدا داگای باڵای بەریتانیا كارەكە بە یاسایی ناودەبات و سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانیش لە بەریتانیا دەڵێت "بڕیارەكە مەترسییە لەسەر ئەو كۆچبەرانەی بەدوای شوێنێكی ئارامدا دەگەڕێن".

رۆژی دووشەممە، 19ی كانونی یەكەمی 2022، دادوەرانی دادگای باڵای بەریتانیا بڕیارێكی یەكلاكەرەوەیاندا لەبارەی ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا و رایانگەیاند "ئەوە كارێكی یاساییە".

كڵایف لویس، دادوەری دادگای باڵای بەریتانیا لەكاتی خوێندنەوەی بڕیارەكە رایگەیاند "ئەوە پرۆسەیەكی یاساییە كە حكومەتی بەریتانی لەگەڵ حكومەتی رواندا رێكبكەوێت، بۆ ناردنی كۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە و لەوێ هەڵسەنگاندن بۆ كەیسی كۆچبەرەكان بكرێت، هەر بۆیە بەو شێوازە ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا لەگەڵ رێككەوتنی پەنابەران و رێكارە یاساییەكانی دیكە حكومەت یەكدەگرێتەوە، لەنێویشیان رێككەوتنی مافەكانی مرۆڤی ساڵی 1998".

هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانیش رایگەیاند "بڕیارەكەی دادگا بێهیواكەرە و هەڕەشەیە لەسەر ئەو كەسانەی بەدوای پەناگەیەك و شوێنێكی ئارامدا دەگەڕێن و بڕیارەكە هیچ بنەمایەكی نییە و كاری پێ ناكرێت، لە ئەگەری ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا ژمارەیەكی زۆر لەو هاوڵاتییانەی كاریان لەگەڵ دەكەن ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە".

ك م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان