کوردستانی

تورکیا رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوت لە باکووری کوردستان دەردەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوت لە باکووری کوردستان دەردەهێنێت
مەودا میدیا- 

توركیا لە چیای گابار لە باكوری كوردستان كێڵگەیەكی نەوتی خاوی دۆزیوەتەوە كە خاوەن 150 ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتی خاوە و رۆژانە نزیكەی پێنج هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەردەهێنرێت.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "لە چیای گابار كێڵگەیەكی نوێی نەوتی خاو دۆزراوەتەوە كە خاوەن 150 ملیۆن بەرمیل یەدەگی خاوە، كارەكان لە ناوچەكەدا بەبێ وچان بەردەوامن و بەهای یەدەگی ئەم كێڵگەیە كە یەكێكە لە 10 باشترین دۆزینەوەكان كە لە ساڵی 2022 ئەنجامدراون، نزیكەی 12 ملیار دۆلارە.

بە رەزامەندی وەزارەتی وزەی توركیا، لەسەرەتای ئەمساڵدا پلانێك بۆ هەڵكەندنی 150 بیر دیاریكرا و ئەو بیرە نەوتەی چیای گابار یەكێكە لەوانە و رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل لەو كێڵگەیە دەردرهێندرێت كە چوار بیرە نەوت لەخۆدەگرێت و باس لەوەشكراوە "كوالێتی ئەو نەوتەی لەم كێڵگەیەدا بەرهەم دێت زۆر بەرزە".

هاوكات ئۆڤونچ جەمالەددین شەنەر، ئەندازیار لە بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە دامەزراوەی نەوتی توركیا "TPAO" بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە "كارەكانی هەڵكەندن لە 10 بۆ 11 بیری دیكە لە و كێڵگە نەوتە بەردەوامن".

 ك م 
Qaiwan
Qaiwan