کوردستانی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ وە لەسەر رێگای كەلار - رزگاری كەسێك گیانی لە دەستداوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "ئێوارە ئەمڕۆ دووشەمە 19ی 12ی 2022 لە سەر رێگای نێوان كەلار - رزگاری رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە و لە رووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبیلێك لە جۆری (كیا سیراتۆ) لە كاتی پێچكردنەوە كۆنتڕوڵی لە دەستدا و ئۆتۆمبیلەكەی كێشاوە بە ستونی رووناكی شەقامەكەدا و بەو هۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بریندار بووە".
باسی لەوەشكردووە "بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە بەڵام بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە و تیمی هاتوچۆش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە".
ك م

بیروڕا