کوردستانی
پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا سوپاسی هاوخەمی و ئامادەبوونی بەشداربووانی پرسەی شەهید ئاكامی كردووە و رایگەیاندووە "بە شەهیدبوونی كاك ئاكام، كوردستان رۆڵەیەكی دڵسۆز و بەئەمەكی لەدەستدا، كە خەمی نیشتمانی دابوو بە شانیدا و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵك و خاكەكەیدا خەباتی دەكرد".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندووە "بەڕێزان خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، هاوسەنگەرانی كاك ئاكام، سەرۆكی پارت و هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، كەسایەتییە سیاسی، حكومی، حزبی و كۆمەڵایەتییەكانی كورد، عەرەب و سەرجەم پێكهاتەكان، پارێزگار و پەرلەمانتارانی بەڕێز، دیپلۆماتكار، كونسوڵی وڵاتان و نوێنەرانی هێزەكانی هاوپەیمانان، هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمیتان دەكەین بۆ شەهیدبوونی كاك ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و بەشداریكردنتان لە رێوڕەسمی پێشوازی، بەخاكسپاردن و پرسەی فەرماندە ئاكام".
راشیگەیاندووە "بە شەهیدبوونی كاك ئاكام، كوردستان رۆڵەیەكی دڵسۆز و بەئەمەكی لەدەستدا، رۆڵەیەك كە خەمی نیشتمانی دابوو بە شانیدا و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵك و خاكەكەیدا خەباتی دەكرد".
لە كۆتایی پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت "درود بۆ رۆحی برا و دۆستی دڵسۆز و تێكۆشەرم شەهید ئاكام و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان".
ك م

بیروڕا