کوردستانی
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری: ئاكام عومەر، فەرماندەیەك بۆ چاولێكردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری لە نوسینێكدا بۆ ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ دەڵێت "فەرماندەیەك بۆ چاو لێكردن، ئەم فەرماندە گەنجە ئازاو بەدینە مێژووییەكی باشی لە پاش خۆی جێهێشت و جێی دەستخۆشییە كە یەكێتی رێزیان لە بیروباوەر و دینداری ئەم فەرماندەیە گرت و بە وەفا بوون بەرانبەر خزمەت و ئازایەتی و بەرخودانی".
محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری لە پەیجی خۆی بۆ ئاكام عومەر نوسیویەتی "ئەم فەرماندە گەنجە ئازاو بەدینە مێژووییەكی باشی لە پاش خۆی جێهێشت و ئەكرێت ببێتە نمونە بۆ ھەموو ئەوانەی لە دام و دەزگا سەربازی و ئەمنی و حكومی ئەم ھەرێمەدان و ئەكرێت لێیەوە فێربن، چۆن ئەوا ھاوڕێ و خەڵكی بۆیان پەرۆش بێت و ئەوەش بە پابەندی و شانازی بە ئاینەوە و مامەڵەی جوان لەگەڵ دەوروبەر و پتەوكردنی پەیوەندی بە خوای گەورەوە، كە رێگەو رێچكەی خۆی ھەیە، پێ ئەچێت ئەم فەرماندەیە لەگەڵ خوای خۆیدا كۆمەڵێك نهێنی ھەبوبێت كەوا خۆشەویستی كردووە لە ناو ھاوڕێ و سەربازەكانی".
باسی لەوەشكردووە "راستییەكش حەقە بوترێت جێی دەستخۆشییە كە یەكێتی لە ئاستی كەسی یەكەم تا خوارتر دوو كاری باشیان كرد، یەكەم، رێزیان لە بیروباوەر و دینداری ئەم فەرماندەیە گرت بە داپۆشینی تەرمەكەی بە دروشمی یەكتاپەرستی موسڵمانان و پاشان ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەری".
باسی لەكاری دووەمیش كردووە و وتویەتی "بە وەفا بوون بەرانبەر خزمەت و ئازایەتی و بەرخودانی، وەكو لە مەراسیمی فرۆكەخانەی سلێمانی و پرسەكەی لە ھەولێر و سلێمانی دەركەوت".
محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری هیواشی خواستووە "كوردستان یەك ھێزی ھەبوایە و نمونەی ئاكام عومەری زۆر تێدا بوایە، خوای گەورە لێی خۆشبێت سەبوری كەسوكاری بدات و جێگەی بەھەشت بێت".
لە 19ی تشرینی یەكەمی 2022 لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی فەرمیدا و سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیۆنێك لە سنووری تاوێركەوە لە ناوچەی پەڵكانە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەكانی داعش چەند بۆمبێكی چێندراو بە ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاكام عومەر، فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە سەختی برینداربوو و ملازم زوھێر محەمەد شەھید بوو و حەوت پێشمەرگەی دیكەی ھێزی كۆماندۆی كوردستان برینداربوون، لە دوای چەند رۆژێك مانەوەی ئاكام عومەر لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئێوارەی رۆژی 12ی كانونی یەكەمی 2022 لە وڵاتی ئەڵمانیا شەهیدبوو.
ك م

بیروڕا