کوردستانی
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا بۆ 20 هەزار دینار بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ئاشکرایکرد نرخی گۆشت هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرسەردا نەهاتووە و هەمان نرخی پێشوویەتی".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەردەوام چاودێری بازاڕەکان دەکەین هەر گۆشتفرۆشێک نرخ بەرزبکاتەوە ئەوا رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، چونکە نرخی گۆشت نەگۆڕاوە".
نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا 17 هەزار دینارە و لە هەندێک شوێنیش نرخی کیلۆیەک گۆشت لەنێوان 11 بۆ 13 هەزار دیناردایە.
س.ر

بیروڕا