کوردستانی

بەهۆی گۆڕانکارییە فەلەکناسییەکانەوە زستان دوادەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی گۆڕانکارییە فەلەکناسییەکانەوە زستان دوادەکەوێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێێ گۆڕانکارییە فەلەکییەکان رۆژی 22ی ئەم مانگە یەکەم شەوی زستان دەبێت و شەوی یەڵداش دەکەوێتە سبەی شەوەوە.

ئاسۆ شێخ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راگەیاند: بەپێێ گۆڕانکارییە فەلەکییەکان وەک ئەوەی لە ناو کوردەواریدا زاندراوە سبەینێ نابێتە یەکەم رۆژی زستان، بەڵکو دوو سبەی کە دەکاتە 22ی کانونی یەکەمی 2022 یەکەم رۆژی زستانە بەو پێیەی یەکەم رۆژی پایزی ئەمساڵیش 22ی ئەیلول بوو".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەم گۆڕانکارییە بۆ شەوی یەڵداش راستە و ئەمشەو نابێتە شەوی یەڵدا، بەڵکو سبەی شەو دەکات و دەبێتە درێژترین شەوی ساڵ و سبەینێش 21ی کانونی یەکەمی 2022 کورتترین رۆژی ساڵ دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan