کوردستانی
داواكاریی گشتیی هەرێم: پێویستە ده‌زگاکانی راگەیاندن پابه‌ندی یاسا كارپێكراوه‌كان بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی هەرێمی کوردستام له نووسراوێكدا داوا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌كات سه‌رجه‌م میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ئاگاداربكاته‌وه له كاتی رووماڵكردنی هه‌ر رووداوێك ره‌چاوی رێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی لە نووسراەوەکەدا، هۆکاری ئەم داواکارییەی خۆی بۆ رووداوەکانی وەک تاوانی کوشتن دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت "هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه لە بارەی رووداوەکانن، بەتایبەتی تاوانی کوشتن، زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌بێ ره‌چاوكردنی ئیتیكی كاری میدیایی و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سەرقاڵی رووماڵکردنی رووداوەکانن و زانیاریی بێ بنه‌ما و ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی نایاسایی و نادروست بۆ رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو ده‌كه‌ن".
بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، ئەم کارەی دەزگاکانی راگەیاندن، نەک تەنیا "تاوانە"، بەڵکو كاریگه‌ریی نه‌رێنیش بۆ سه‌ر رای گشتی هەیە و دەبێتە هۆی "نه‌مانی متمانه و بڕوای خه‌ڵك به دادگا و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم".
س،ر

بیروڕا